بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا بە پەلە لە دوای جێبەجێ کردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە مەنبەج و ڕۆژهەڵاتی فۆراتە.
ئەو زیادی کرد: ئێستە ڕۆژهەڵاتی فورات و مەنبەج لە بەردەست ئێمە دایە و بە پەلە کاری لە سەر دەکەین.
ئەو هەروەها هەڕەشەی کرد کە هێزە کوردییەکان لە خەندەقەکانیان لە گۆڕ دەنین.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە هەرگیز رێگە نادەین کۆریدۆری تیرۆر بە درێژایی سنوورەکانمان ساز بکرێت و بە زووریی ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات بەڕێوە دەچێت.
ئەو تەنانەت باسی ئەوەی کردبوو کە ترامپ ئەم ئۆپراسیۆنەی تائید کردووە لە حاڵێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم لێدوانەی ڕەتی کردەوە.
بەم حاڵەشەوە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بووتە هۆی ناڕەزایەتی کوردی سووریا و تورکیاش لەم بابەتە ڕازییە.
Your Comment